وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دەنگۆیەک ڕوونکردنەوە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت کە یەدەگی پارەی پێویست لە بانکەکان هەیە و دەشڵێت" بانگەشانەی دەكرێن ئامانج لێی ژاوەژاو و تێکدانی متمانەی هاوڵاتیانە بە حكومەت".
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایار وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە ئەو پارانەی لە بانكەكانی رەشید و رافیدەن راكێشراون پارەی هاوڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی بانکەکان بن".
وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت" یەدەگی یاسایی بانکی رافیدەین لە ئێستادا نزیکەی (٩) ترلیۆن دیناری عێراقییە".
وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە بانکەکان ئەرکەکانیان بەشێوەیەكی رێكخراو لە خەرجکردنی موچەو جێبەجێکردنی بەڵێنەكانیان بەرامبەر بە سەوداكاران ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی دارایی دووپاتیشیدەکاتەوە کە ئەو بانگەشانەی دەكرێن ئامانج لێی ژاوەژاو و تێکدانی متمانەی هاوڵاتیانە بە حكومەت.
|