ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی ڕەوانەی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ 12 کۆچبەری عێراقی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان ڕەوانە بکرێنەوە.
کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تورکیا ڕایگەیاندوە"ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو 12 کۆچبەری عێراقی کە بەڕێگەی نایاسایی ویستویانە لە دەریاوە بەرەو وڵاتی یۆنان بپەڕنەوە، لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دەستگیرکراون و بە وتەی ناوبراو هەوڵدراوە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە، بەلەمەکەیان نوقمبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد"دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە ڕزگارکراون و بڕیارە ئەمڕۆ هەیینی سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە عێراق".
بەهۆی خراپی دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، هاوڵاتییانی عێراق بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و ڕو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.
|