عێراق دژی کرێکاران هەنگاوێک دەنێت
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری پێنج وڵات بە شێوەی کاتی، بەرپرسێکی هەرێمیش دەڵێت"بریاری قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت".
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند" دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بە دامەزراندنی 80٪ـی هێزی کاری نیشتمانی و دامەزراندنی تەنها 20٪ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە هاتنەناوەوەی کرێکارانی پێنج وڵات دەکەن بێنە عێراق بۆ کارکردن".
حەسەن خوام دەشڵێت" قەدەغەکردنی کارکردن کرێکارانی وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین دەگرێتەوە".
لای خۆشییەوە محەمەد هەژار بەرپرسی بەشی بیانییەکانی سەندیکای کرێکاری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە تایبەت بە نها نیوزی ڕاگەیاند" بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی لەو پێنج ولاتەوە زیاتر لە چوار ساڵیشە لە هەرێم جیبەجێ دەکرێت و لەو کاتەوە تا ئێستا کرێکار لەو وڵاتانەوە نەهاتوونەتە هەرێمی کوردستان".
|