عێڕاق

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر کارتی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا داتای نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەریان نوێکردۆتەوە، هەروەها ناونوسینیش لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، بە ئاژانسی فەرمیی کۆمسیۆنەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە نزیکەی 1079 ناوەندی تۆمارکردن لە سەرانسەری ناوچەی جوگرافیای هەڵبژاردنەکاندا بەڕێوەدەچێت، کە لە 25ـی مانگی ڕابردوو دەستیان بە کارکردن کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی نوێکردنەوەکە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 5ـی ئێوارە بەردەوامە، لەنێویاندا ڕۆژانی هەینی و شەممەش، کە پشووی فەرمیە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئامانج لە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەکە ئەوەیە کە دەرفەت بدرێت بە فەرمانبەران و سێگمێنتەکانی کەرتی تایبەت بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان، بەتایبەتی کە بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری پێویستە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

2025-04-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.