ئێران تۆمەتێکی گەورە و مەترسیدار دەداتە پاڵ سودانی
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیاکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرفراوان لێدوانێكی "سەیر"یان بڵاوکردەوە، کە خستویانه‌ته پاڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تۆمەتباریان کردووه بە "هێرشکردنە سەر سەردانکەرانی ئێرانی، کە بە خۆڕایی دەخۆن و دەخۆنەوە".
چەند میدیایەکی ئێرانی لە زاری محەمەد شیاع سودانییەوە وتویانە "به‌گشتی سه‌ردانكه‌رانی ئێرانی، ئەفغانستانی و پاکستانی دێنە عێراق، چونکە بەخۆڕاییە، هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كه ملیۆنان دۆلار دەهێننە عێراق، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە زۆربەیان به‌بێ به‌رامبه‌ر دەخۆن و ده‌خۆنەوە و بە خۆڕایی شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ دابینده‌كرێت و یەک دۆلاریش نادەن".
هەر بەگوێرەی ئەو میدیایانە، سودانی وتوشیەتی "سه‌ردانكه‌رانی ئێرانی، ئەفغانستانی و پاکستانی ئەگەر شتێکیان لە زبڵدا دۆزیەوە لەگەڵ خۆیان دەیبەن و هەروەها بە فرۆشتنی هەندێک داهات بەدەستدەهێنن".
لایخۆشییەوە پلاتفۆڕمی پشکنینی راستییەکانی ئێران باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و لێدوانه‌ی هه‌ندێك میدیای ئێرانی بڵاویاكردووه‌ته‌وه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نییه و سودانی له هیچ یه‌كێك له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئه‌نجامیداوه لێدوانی له‌وجۆره‌ی نه‌داوه.
ئاشکراشیکرد "هیچ بنەمایەک بۆ ئەو بانگه‌شانه نییە و روون نییە لەسەر چ بنەمایەک بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونکە پێده‌چێت هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی ئامانجدار بێت دژی سودانی ده‌ستپێكرابێت".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌كاتێكدایه، 16ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌میانی پانێلێكدا له‌دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شدار ده‌بێت و جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران کاندید دەکات.
|