بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات پارێزگاری پێشووی کەرکوک دەستگیرکرا
نها نیوز-هەواڵەکان
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی ئەوان لە رابردوودا، بۆ هەڵدانەوەی مەلەفەکانی و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی و ئاڕاستەکردنی چەندین نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدارو پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ دووشەممە، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکووک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگیراوە تا لێکۆڵینەوەی لە بەغدا لەگەڵ دەکرێت.
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی ڕاکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکووکی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرکرد تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە بەپێی بڕگەکانی یاسای سزادانی تایبەت بە بەهەدەردانی سامانی گشتی دراوە.
|