عێڕاق

سودانی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی هاندانی کارمەندانی پەروەردەیی و راوێژکارانی پەروەردەیی کە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن چەند بڕیارێکی دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانـی 2025، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق بە مەبەستی هاندانی کارمەندانی پەروەردەیی و راوێژکارانی پەروەردەیی کە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن بە شێوەیەک کە کار لەوێ سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بکات و هەروەها بەمەبەستی دابینکردنی ستافی پەروەردەیی لەو ناوچانە و پڕکردنەوەی کەمیی تیایاندا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بڕیارەکانی سودانـی بریتیە لەم خاڵانەی خوارەوە:

1ـ زیادکردنی دوو ساڵی خزمەتگوزاری راستەقینە بۆ پێنج ساڵی دووەم دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی یەکەمی خزمەت، کە بۆ مەبەستی پاداشت و پلە بەرزکردنەوە و گرێبەستکردن حیسابی بۆ دەکرێت..

2ـ زیادکردنی کرێی گواستنەوە کە بۆیان تەرخانکراوە بە رێژەی ٪50.

3ـ بیر لە پێدانی پارچە زەوییەکیان پێبکرێتەوە دوای تەواوکردنی (10) ساڵ لە خزمەتی راستەقینە، بەمەرجێک پارچە زەویەکە لە چوارچێوەی ئەو سنوورە جوگرافییەدا بێت کە تێیدا خزمەت دەکەن، بەبێ گوێدانە شوێنی لەدایکبوونیان و رێنماییەکانی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان.

4ـ دانانی ئەولەویەت لە کاندیدکردن بۆ خولی گەشەپێدان کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێ، وەرگرتنی هاندانەکانی ئەخلاقی فەخری لە رێگەی پێدانی خەڵاتی پێزانینی وەک مەدالیای مامۆستای گوندنشین و رێزلێنانی ساڵانە لە میدیاکان بە ئامانجی تیشک خستنە سەر مۆدێلەکان یان چیرۆکی سەرکەوتن بۆ گۆڕینی ئەو چەشنە نەرێنییە.


2025-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.