نها نیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی پلاندانان ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی سێیەمین ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری بۆ ماوەی پێنج ساڵە، کە هێڵێکی هەژاری داناوە کە ئاستی هەژاری خێزان و تاکێکی هەژار لە بەرامبەردا بپێورێت.
عەبدولزوهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاندووە، وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی سێیەمین ستراتیژی پێنج ساڵەی دژە هەژاری، کە لە ساڵی 2025 تا 2029 دەگرێتەوە، بە پشتبەستن بە سیاسەت و بەرنامە و پلانی پێشتر ئامادەکراو، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک دەزگا و دامەزراوەی حکومی جیاواز جێبەجێی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکێک مانگانە 137 هەزار دینار داهاتی هەبێت، بەدەر لە هێڵی هەژاری دادەنرێت، هەر شتێک لە خوار ئەو ژمارەیەوە بێت بە خوار هێڵی هەژاری هەژمار دەکرێت.
دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی دەرکەوتووە، خێزانێکی عێراقی لە پێنج تا شەش کەس پێکدێت، و خەرجی مانگانەی دەگاتە 637 هەزار دینار، کە بەدەر لە هێڵی هەژاری دادەنرێت، لەکاتێکدا هەر شتێک لە خوارەوە بێت کە لە خوار ئەوەوە هەژمار دەکرێت.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو پێوەرانەی تر کە وەزارەت پشتی پێبەستووە، مەرجی ئەوە بووە دەرفەتی خوێندن ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا کەمبکاتەوە، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان.
بەوتەی هنداوى، ئەم ستراتیژە مانگی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجی دابینکردنی سیستەمێکی یەکگرتووی خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانە، لەوانەش کەرتەکانی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، داهات، و خۆراک. هەریەک لەو پایانەی کە پاکێجێک لە سیاسەت و ڕێکارەکان لەخۆدەگرێت کە دەبێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێبکرێن.