كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد و دەڵێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات بۆ ماوەی 20 ڕۆژ.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له 15ی نیسان-ەوە ناو تۆماركردن بۆ هاوپه‌یمانی و حزب و لیسته تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌كرێته‌وه، كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی یاسادانانی داهاتوودا هه‌یه.
جەختیشی كردۆتەوە، دواین وادە بۆ خۆتۆماركردن 4ی ئایار دەبێت.
ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگیدا به دیاریكردنی ڕۆژی 11ی 11ی 2025 وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
|