بافڵ تاڵەبانی: ئەم دۆخە وادەخوازێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا بڕیاری هاوبەش بدەین
نها نیوز – هەواڵەکان
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێویستی بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان جەختی لەسەر کرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی وڵات لە کێشمەکێش و ململانێ ناوچەییەکان.
هەردوولا پەرۆشی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەربڕی بەشێوەیەک دەستوور بنەمابێت و مافی هەمووان پارێزراوبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان لایەنە سیاسییەکان و پابەندبوون بە رێککەوتنەکان کردهوە و گوتی: ئەم دۆخە وادەخوازێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا بڕیاری هاوبەش بدەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری باسیان لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد و گوتیان، داواکاریی لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت کە رەنگدانەوەی خواستی هاوڵاتییان بێت.
|