عێڕاق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا بە دیاریکردنی ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی نیسانی، 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە دیاریکردنی ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یاسادانان، لە میانی دانیشتنی خۆیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بۆ تەواوکردنی کار و بڕیارەکانی ئەنجومەن. 

پێشتریش، ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا بۆ تەواوکردنی کار و بڕیارەکانی ئەنجومەن، بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی.

2025-04-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.