عێڕاق

ئەنقەرە فشارەکانی بۆ سەر بەغدا زیادکردووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەگەری شەڕی عێراق هاوشێوەی داعش لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەدوور زانی.

عەلی نعمە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، باسکردن لەسەر ئەوەی عێراق شەڕی سەربازی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بکات، وەک چۆن شەڕی داعشی کرد، بەدووری نازانرێت، بەتایبەتی کە هێشتا عێراق ئەو حزبەی بە گروپێکی تیرۆریستی نەزانیوە، بەڵکو ئەو حزبەی قەدەغەکردووە، بەبێ ئەوەی وەک گروپێکی تیرۆریستی پۆلێنی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق بەناوی هیچ وڵاتێکەوە هیچ شەڕێک دژی هیچ گروپێک ناکات، بەڵکو کاردەکات بۆ ئەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لەلایەن هەر گروپێکەوە نەهێڵێت.

پێشتر، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی پێشبینی دەکات عێراق بەهەمان شێوەی شەڕی داعش شەڕی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستان) بکات.

فیدان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و هەڕەشە لە تورکیا دەکات و خاکی عێراق داگیر دەکات و دیارترینیان شنگالە. داواشی لە حکومەتی عێراق کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە هەنگاو بەرامبەری بگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمی هاوکاری نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئەمنی و بەرگریدا، ئاماژەی بە کردنەوەی بازاڕ و تواناکانی تورکیا بەڕووی عێراقدا کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو پارتە پێشتر هەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەکەکەی بە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری وڵاتەکەیەوە گرێدابوو.

2025-04-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.