عێڕاق

ملیشیای ئێران دانانی چەکی لە عێراق رەتکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە سێ گروپی چەكداری عێراقی لەنێویاندا گروپی حزبوڵڵا، ئامادەیی خۆیان بۆ دانانی چەك دەربڕیوە، بەڵام حزبوڵڵای عێراق ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندنی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی "ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ 7ی نیسان، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و لەنێویدا چەند لێدوانێكی داوەتە پاڵ  "فەرماندەیەك لە كەتیبەكانی حزبوڵڵا"، ئەو لێدوانانە هیچ پەیوەندییەكیان بە هەڵوێست و پرەنسیپەكانی ئێمەوە نییە".

ئەو ناوەندە زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "كەتیبەكانی حزبوڵڵا هیچ لێدوانێك بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نادەن، ئەگەر هەر لێدوانێكیش هەبێت ئەوا لەڕێگەی محەمەد مەحی، وتەبێژی رەسمی حزبوڵڵا یاخود لەڕێگەی جەعفەر حسێنی، وتەبێژی سەربازیی حزبوڵڵاوە دەبێت، لەوە زیاتر هەر لێدوانێك دەچێتە خانەی درۆ و بوختان".

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دانوستانەکانى نێوان محەمەد شیاع سودانى و گروپە چەکدارەکان بەرەوپێشەوە دەچێت و ئەو گروپە وەلائیانەش هەستیان بەوە کردووە گەر چەکەکانیان دانەنێن ئەوا دەکرێنە ئامانج.

ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، گروپى حزبوڵاى عێراقى و نوجەبا و ئەنسارى ئەوفیا ئامادەییان دەربڕیوە کە چەکەکانیان دابنێن.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رەزامەندى وڵاتێکى ناوچەکە وەرگیراوە بۆ ئەوەى نەکرێنە ئامانجى ئەمەریکا و ئیسرائیل و لەئێستادا دەستیانکردوە بە چۆڵکردنى شارە گەورەکان لەوانە موسڵ و ئەنبار و بارەگاکانیان دەپێچنەوە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.