عێڕاق

سودانی هۆشداریدەدات کە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە کەرتی دارایی و بانکیدا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە لە کەرتی دارایی و بانکیدا.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لە میانی کۆنفرانسی چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراق ڕایگەیاند، "ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کۆنفرانسی چاکسازی لە کەرتی بانکی دەکەین کە بیرۆکە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام بخاتەڕوو".

 ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارمان دەرکردووە بۆ داڕشتنەوەی بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید، پیشەسازی و کشتوکاڵ".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "حکومەت کاری کردووە بۆ باشترکردنی سیستەمی کۆکردنەوەی باج و گومرگ و بەرزکردنەوەی داهاتی نا نەوتی".

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.