عێڕاق

عەممار حەکیم: عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری دەبێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئابوورییەکان بووەتەوە بەهۆی هەڵاوسانی نرخی نەوت، دەشڵێت، "ئەمە پێویستی بە دوورکەوتنەوە هەیە لە ئابوورییەکی تاک داهات و بەرەو ئابوورییەکی هەمەچەشن".

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی فەرمانگەی لاوانی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، ڕایگەیاندووە، گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی تەحەددیاتی ناوچەیی لە پرەنسیپێکەوە دووپاتکردەوە کە نە بە کەم سەیرکردن و نە زیادەڕەویکردن، ئاماژەی بەوەشکرد "سەقامگیری سووریا بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری دەبێتەوە بەهۆی هەڵاوسانی نرخی نەوت، ئەمەش پێویستی بە دوورکەوتنەوە هەیە لە ئابوورییەکی تاک داهات و بەرەو ئابوورییەکی هەمەچەشن کە لەسەر بنەمای کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بێت.

جەختیشیکردووەتەوە، توانای عێراق بۆ کاریگەرکردنی گۆڕانکاری لە هەموو ئەو بوارانەدا گرنگە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، حەکیم دووپاتی کردووەتەوە، لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێن و خاڵی وەرچەرخانن لە نێوان سەقامگیری و ناسەقامگیری هاوکات ڕەتیکردووەتەوە هەموارکردنەوەی یاسای ئێستای هەڵبژاردنەکان لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە ئەوەی یاساکە وەک خۆی دووجار تاقیکرایەوە و کاریگەری و بابەتییەتی و دادپەروەرییەکەی بۆ هەمووان سەلماندووە.

 
2025-04-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.