کۆمیسیۆن: 29 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکردووە، 29 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.
جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکان"، ئاماژەی بەوەشکرد "1070 ناوەندی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووانەی کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هەیە یەک ملیۆن دەنگدەرە".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو دەنگدەران مافی خۆیانە لە نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن وردبینی لە دروستی ناو و زانیارییەکانیان بکەن".
|