عێڕاق

دەنگدان لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە خرایە سبەینێ

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بڕیاریدا دانیشتنەکەی  دوابخات بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.

د. بریار رەشید  ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕایگەیاندووە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەلسەکە هەڵگرت بۆ سبەینێ بە هەمان بەرنامە کار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری دواخستنەکە نەبوونی نیسابی یاسایی بووە.

بەوهۆیەشەوە دەنگدان لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە خرایە سبەینێ، چونکە نیساب نەبوو بۆ ئەنجامدانی جەلسەکە.

2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.