بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانی عیراق دانیشتنەکەی بۆ نیو کاتژمێر دوادەخات
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ نیو کاتژمێر دوابخات بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاندووە، شەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری دواخستنەکە نەبوونی نیسابی یاسایی بووە.
|