عێڕاق

سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی عەلی سیستانی، دووشەممەی هەفتەی داهاتو یەكەم رۆژی جەژن دەبێت.

نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە مەزهەبەکانی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا پێشبینی دەکات، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 30ی ئازار، مانگ بەڕوونی ببینرێت و بەوەش "رۆژی دووشەممە 31ی ئازار یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری وڵاتانی ئیسلامی سوننە مەزهەب، رۆژی شەممە 1ی ئازاری 2025یان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد، بەڵام وڵاتانی شیعە مەزهەب، رۆژی یەكشەممە 2ی ئازاریان وەك رۆژی رەمەزان دیاریكرد.
 
2025-03-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.