عێڕاق

تەیف سامی گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات

نها نیوز – هەواڵەکان

 وەزیری دارایی عێراق، بەفەرمانێکی وزاری گۆڕانکاری لە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکەیدا دەکات.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، فەرمانی وزاری دەرکردووە بۆ گۆڕینی د. جەمیل ساجی لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق.

هەروەها گۆڕینی دكتۆرە وەسن سەعید لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی موازەنەی وەزارەتی دارایی عێراق و گۆڕێنی د. ئەحمەد جەواد لە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای عێراقی بۆ خزمەتگوزاری بانكیەكان.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری و موازەنە لەو دوو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عێراق بوون كە وەفدە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانیان دەكرن و زۆرترین كۆبوونەوە و كارەكانیان لەگەڵ ئەوان بوو.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.