کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژنامەنوسێک دەکوژێت
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامەنوس (لەیس محەمەد رەزا) لەئاژانسی ھەواڵی عێراقی لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەدەستڕێژی گولە تیرۆرکرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئازاری 2025 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشکرایکرد، شه‌ڕ له‌نێوان رۆژنامه‌نوسێكی تۆڕی میدیایی عێراق و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دروستبووه، دواتر په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه ته‌قه له رۆژنامه‌نووسه‌كه بكات، له ئه‌نجامدا رۆژنامه‌نووسه‌كه به ناوی "له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا" له ناوچه‌ی ئه‌لعه‌ره‌سات له به‌غدا گیانی له‌ده‌ستدا.
هەربەپێی ئەو سەرچاوەیە، شه‌ڕی ئه‌و كارمه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رۆژنامه‌نووسه‌كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بووه.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منیی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌ی داوه و ته‌رمی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
|