عێڕاق

ئێران: بڕیارەکەی واشنتۆن بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی غازەکەمان بە عێراق تاوانی دژی مرۆڤایەتییە

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، بڕیارەکەی واشنتۆن بۆ نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق سەبارەت بە کڕینی کارەبا لە تاران نایاساییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق له هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە، ئەوە گوزارشتە لە دانپێدانان به پێشێلکردنی یاسا و ئەنجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایەتی، چونکه سزاکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای هیچ پاساوێکی یاسایی نییه.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەمریکا بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەو سزایانە لە ئەستۆ بگرێت و باشترە وڵاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیان بڕیارەکانیان بدەن، و بە شێوەیەک کە ڕێز لە سەروەری خۆیان بگرن.

ماوەی چەندان ساڵە ئەمەریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەوڵ بدات کەمتر پشت بە غازی ئێران ببەستێت بۆ بەرهەمێنانی کارەبا. بڕیارەکەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشارە" بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران.

2025-03-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.