عێڕاق

ئەمریکا دوا زەنگی ترسناکی خۆی لەسەر ئەم کەیسە بۆ سودانی لێدەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمریكا عێراقی ئاگاداركردووەتەوە لە پێویستی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و بەوتەی کەسایەتی سیاسی شیعە ئەمریکا وتویەتی؛ چۆن پەرتوبڵاویان دەكەن بیكەن.

عيزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسی شیعەكان لە چاوپێكەوتنێكی تەولەفیزیۆنیدا ئاشکرای دەکات "ئەمریكا هۆشداری داوەتە عێراق، بەپێویستی داماڵینی چەكی گروپەكان و نەهێشتنی دامەزراوەی حەشدی شەعبی".

شابەندەر ئاماژە بەوەش دەکات "وێڕای داواكاری داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكانی مقاوەمە، ئەمریكا وتویەتی؛ نابێت حەشدی شەعبی بەوشێوەیە بمێنێتەوە، پێویستە بڵاوەیان پێكرێت بە هەڵوەشانەوەبێت یان دابەشكردنیان.

ئەو کەسایەتییە سیاسیەی سیعە دەشڵێت "ئەمریکا وتویەتی؛ بیانكەن بە پۆلیسی هاتوچۆ و ئاگركوژێنەوە و پاسەوان، چۆن پەرتوبڵاویان دەكەن بیكەن، نابێت بەمشێوەیەی ئێستا بێت".
2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.