عێڕاق

سێ وڵاتی زلهێز بەچاودێری ئەمریکا پلانێکی کەمەر شکێن بۆ عێراق دادەڕێژن

نها نیوز – هەواڵەکان

شرۆڤەکارێکی عێراقی پلانێک کە وڵاتەکانی بەریتانیا و ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت و بەچاودێری ئەمریکا ئاشکرا دەکات، کە بەوتەی ئەو بێت سەقامگیری بەغدا و پەیوەندیشی لەگەڵ تاران تێکدەدات و لەناوی دەبات.

ماڵپەڕی "ئەلمەعلوومە" باڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم سراج شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختیکردووەتەوە لەوەی، ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندی ئێران و عێراق بخاتەژێر کاریگەری خۆی.

پەیوەست بە پلانە مەترسیدارەکەش، سراج دەشڵێت "هەوڵە دەرەکییەکان بۆ بووژانەوەی حزبی بەعس لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ئەمریکی، زایۆنی و بەریتانیایی بە ئامانجی لەناوبردنی سەقامگیری عێراق هەیە".

شرۆڤەکارەکە وتیشی "دەوڵەتی عێراق لەبەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی ئەستەم سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا و سەپاندنی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە دژی بەغدادایە".

ناوبراو زیاتری ئاشکراکرد، کە ئەمریکا بەدوای دروستکردنی کێشەیەک لەبەردەم هێزەکانی بەرخۆدان لە عێراقە، هەروەها ئیبراهیم سراج راشیدەگەیەنێت "دەوڵەتی عێراق دەبێت دوای قسەی خۆی لەبەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی کێشە لە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکات تا دەستێوەردانە بیانییەکان لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی بێت".
 
2025-03-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.