نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بە پایتەختی قودس دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف رەشید, سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارەکەیدا لە میانی کۆبوونەوەی بەپەلەی لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە رایگەیاند: "هەڵوێستی خۆمان نوێ دەکەینەوە و داوای بەدیهێنانی هیواکانی گەلی فەلەستین دەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی و قودس وەک پایتەختەکەی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی کاری دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان و بانگەوازی ئاوارەبوونی دوو ملیۆن فەلەستینی لە خاکەکانیان لە غەززە بۆ خاکی وڵاتانی دیکە بە توندی ئیدانە دەکات".
ناوبراو هۆشداریشی دا لە "کاریگەرییە کارەساتبارەکانی ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان تەسفیەکردنی فەلەستینییەکان و زەوتکردنی مافی خاکی فەلەستینییەکانە و ئەو دەرئەنجامە جددیانەی کە بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا دێت و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایش دەکات"، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئیسلامی کرد "بە خێرایی هەنگاو بنێن و بە شێوەیەکی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو پڕۆژانە ببنەوە کە داوای گواستنەوەی فەلەستینییەکان دەکەن لە خاک و وڵاتەکەیان بەبێ پاساو".
سەرۆکی کۆمار داوای کرد "کردەوەی بەپەلە بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، نوێکردنەوەی بانگەوازی دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی و پەرەپێدانی هەڵسەنگاندنێکی بیرکراوە کە پێداویستییەکان دیاری بکات".
ڕەشید لە کۆتاییدا وتی: "عێراق بە توندی هەر هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی بەدیل بۆ فەلەستینییەکان لە دەرەوەی خاکەکانی فەڵەستین و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان ڕەتدەکاتەوە".