عێڕاق

پلانێکی مەترسیداری بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ چەند لایەنێکی عێراقی هەڵدەوەشێندرێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی پێشووتری عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە هاوپەیمانێتیەكەی سەدرو حەلبوسی و بارزانی ئاشوب بوو، هاوکات دەشڵێت "سەری بگرتایە عێراق دابەشدەبوو".

سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرای دەکات "هاوپەیمانی موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی و مەسعود بارزانی ئاشوب بوو، ئەگەر بەردەوامبوايە و بواری خۆی وەربگرتایە دەبووە هۆی دابەشكردنی وڵات".

جبوری وتیشی "بیرۆكەكە لەسەر بنەمای هێنانە پێشەوەی رابەرێكی سوننی و شیعی و كوردی بوو، دواتر گەڕان بەشوێن ناوچەی دەسەڵاتدا، كە كوردەكان و شیعەكان خاوەنین، لەوەش مەترسیدار ئەوەیە لەلایەنی سوننە بێتەدی".

سەرۆکی پێشووتری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، كاتێك باس لە روبەڕوبەرێكی جوگرافی دەكرێت، ئەوا ململانێ و كێشمەكێش سەرهەڵدەدەن و كۆمەڵێك شت بەدیدەهێنێت، ئەوەش ئامانجەكە بوو".

"مەسەلەكە تەنها پەیوەیست نەبوو بە رێوشوێنی پەرلەمانیی یاخود ئیدارەدانی دەوڵەت، بەڵكو دەستوەردانی نێودەوڵەتی هەبوو، ستراتیجێك هەبوو ئامرازەكانی ناوخۆی بەكاردەهێنا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی". سەلیم جبوری وای وت
2025-03-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.