د. لەتیف رەشید و قوباد تاڵه‌بانی گه‌یشتنه قاهیره
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری عیراق، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بەغدای بەجێهێشت، بەرەو کۆماری میسری عەرەبی بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی لوتکەی بەپەلەی عەرەبی کە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و ناوچە فەلەستینییەکان.
سەرۆک کۆماری عێراق ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و ڕاوێژکار و کەسایەتی سیاسی یاوەری دەکەن.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
|