لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەکرێت
نهانیوز- هەواڵەکان
لە عێراق ئەمڕۆ لە کاتێکدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەکرێت کە تائێستا لیستی مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئازاری 2025 ، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند" رێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان تەواوبووە و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردن دەکرێت.
هاوکات باسی لەوەشکردووە، خانەنشینان لە رێگای کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەرێم مووچەی مانگی 12 بە هەڵپەسێردراوی لە نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم ماوەتەوە و تائێستا دیار نییە مووچەی مانگی 2ـش کەی بەغدا دەینێرێت و هەر ئەمڕۆ ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات..
|