پەخشکردنی درامای معاویە لە عێراق قەدەغەکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیارێکی سەبارەت بە پەخشکردنی زنجیرە درامای "معاویە" لە عێراق دەرکرد.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنی پەخشی زنجیرەی موعاویە لە عێراق پشتڕاست دەکەینەوە"، جەختیشی لەوەش کردووەتەوە کە "بڕیاری قەدەغەکردنەکە لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتە یاساییانەیە کە بەپێی فەرمانی یاسایی 65ـی ساڵی 2004ـی جێبەجێکراوە و پێی دراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەخشکردنی دراماکە ڕەنگە ببێتە هۆی هاندانی ناکۆکی تائیفی، کە مەترسی لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و کاریگەری لەسەر پەیکەری کۆمەڵایەتی دەبێت، بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزدا.
لەکۆتایدا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان،هەڕەشەی رێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر دژی هەر لایەنێک کە پێشێلی ڕێساکانی میدیایی بکات.
|