وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هەنگاوی ئۆجەلان بۆ پتەوکردنی ئاسایش لە عێراق و هەرێم گرنگە
نهانیوز- هەواڵەکان
عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان دەربڕی و دەڵێت"هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش نەک تەنیا لە عێراق بەڵکوسو لە هەرێمیش".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەو دەستپێشخەرییەی ئۆجەلان بۆ دانانی چەک، هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش نەک تەنیا لە عێراق کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەن، بەڵکو بۆ سەرانسەری ناوچەکەش گرنگە".
جەختیکردەوە چارەسەری سیاسی و دیالۆگ دو باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کۆتاییهێنان بە کێشەکان کە لە بەرژەوەندیی هەمو لایەنەکان بێت و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە بەهێز بکات.
وەزارەتەکە پاڵپشتیی خۆی بۆ هەمو هەوڵەکان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوای خواست کە ئەو داوایەی ئۆجەلان بکرێتە هەنگاوی کرداریی و خێرا بۆ ئەوەی پەکەکە چەک دابنێت.
|