عێڕاق

دەسەڵاتی دادوەری: فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ترەمپ و جولانی ساختەن

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چاودێری بڵاوکردنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان کردووە لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە فەرمانی دەستگیکردنی ترەمپ و جولانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پەیوەندیکردن بەو دادگایانەی کە تۆمەتبارن بە دەرکردنی ئەم فەرمانی دەستگیرکردنانە، دەرکەوت کە ساختە و هەڵەن.

دەسەڵاتی دادوەری هۆشداری دەداتە "ئەو کەسانەی کە ئەم ڕەفتارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەدواداچوون بۆ تاوانباران دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر".

2025-02-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.