عێڕاق

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی هەماهەنگی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەکەن

نهانیوز- هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی هەماهەنگی نێوان بەغدا و واشنتۆنیان کرد.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشتووە و گفتوگۆیان لەسەر چڕکردنەوەی کۆی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان تاوتوێکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا تاوتوێی بوارەکانی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئیدارەی نوێی ئەمریکا، و چوارچێوەکانی هاوکاری و ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پێداچوونەوە بەو پێشکەوتنانەی لە کاری هاوبەشدا لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەست هاتوون، و ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان دووپاتکرایەوە.

2025-02-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.