عێڕاق

کۆمەڵێک بڕیار سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی گەشتوگوزاری عێراق کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکرد.

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکردووە کە بڕیارەکان ئەمانەی خوارەوەن.

- نانی بەیانی لەبازاردا بە ئاشکرا قەدەغەیە.

- ئەنجامدانی ئاهەنگ و چالاکیی هونەری قەدەغەیە لەگەڵ پیرۆزی ئەم مانگەدا هاوئاهەنگ نەبێت.

- چێشتخانە و شوێنەکانی خواردن پێش خۆرهەڵاتن و تا خۆرئاوابوون دادەخرێن، جگە لەو شوێنە گەشتیاریانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:

-چێشتخانە گەشتیارییەکان لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە.

-چێشتخانە بەناوبانگەکان ئەگەر دەیانەوێت لەناو شارەکاندا کراوەبن پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە سەردانی دەسەڵاتی گەشتیاری بکەن، بۆ وەرگرتینی مۆڵەت.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکەسێک پابەند نەبێت بەم ڕێنماییانە ئەوا بەپێی یاسا ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

2025-02-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.