عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتنی نوێی ئەمنی و هەواڵگریی دەکەن
نهانیوز- هەواڵەکان
بە وتەی وەزیری بەرگری عێراق ،ئەمریکا و عێراق لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، پلانی ڕێککەوتنی نوێیان هەیە لە پرسی ئاساییش و هەواگرییدا
سابت عەباسیی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند":عێراق و ئەمریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، پلانی ڕێککەوتنی نوێیان هەیە لە پرسی ئاساییش و هەواگرییدا ".
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە گۆڕانکارییەکانی سوریا و دۆخی نوێی وڵاتەکە، عێراقیان ناچارکرد بە ناردنی هێزی سەربازیی بۆ سنورەکان و پاراستنی عێراق لە هەر مەترسییەک.
عەباسیی، ئاماژەی بەوەش کرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و دەستبەرداربونی پاراستنی کەمپەکانی کەسوکاری چەکدارانی داعش و ئەو گرتوخانانەی چەکدارانی داعشی تێدان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، مەترسیی گەورە و ڕاستەقینە لەسەر ئاساییشی عێراق و سنورەکانی دروست دەکات و لەو ڕوانگەیەشەوە، عێراق لەگەڵ مانەوەی هێزەسەربازییەکانی ئەمەریکایە لە سوریا تا کاتی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانی لەو وڵاتە.
|