ئەمڕۆ هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق تێپەرێندرێت، بەگوێرەی ئەو دەقەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان رەوانەكراوە.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان، لیژنەكانی پەرلەمان رێككەوتنیان لەسەر تێپەڕاندنی ئەو دەقەی لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە کردووە، كە تایبەت بە هەمواری یاسای بودجە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆە یاساكە لە ریزبەندی یەكەمی كارەكانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دانراوە و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەم سەرۆكایەتی جەلسەکە دەكات، بەهۆی ئەوەی مەشهەدانی لەدەرەوەی وڵاتە.
هاوکات، لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت، هەمواركردنەوەیەی یاساکە لە بودجە ئەنجامدراوە، بەگوێرەی ئەو دەقەیە كە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیكردووە.
|