یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی چارەنوسساز ئەنجام دەدرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی ـ2ـی 2025، دانیشتنێکی ئاسایی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی ئەنجام دەدات.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتییە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمین بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025) ژمارە 13ی ساڵی 2023.
دووەم: دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازکراوی هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هەمواری بڕوانامە.
سێیەم: دەنگدان لەسەر بڕیارێک بۆ ڕاسپاردەکردن بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمی دادگاییکردن.
چوارەم: ڕاپۆرت و گفتوگۆ لەسەر یاسای پێشنیارکراوی خوێندنی باڵای ئەهلی.
|