عێڕاق

بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی بودجە وەڵامی هەرێم دەداتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

حکومەتی فیدراڵی ڕەتیکردەوە، ئەوەی لەلایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوە، سەبارەت بە پێشکەشکردنی پێشنیازێک کە پێچەوانەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی داراییە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "بە پشتبەستن بە پەرۆشی حکومەت بۆ شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە پێشکەوتنی کارە جێبەجێکارییەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی بودجە، کە پایەیەکی بنەڕەتییە، بۆیە پابەندبوونی حکومەت دووپات دەکەینەوە بۆ هەموار کردنەوەی ئەو پڕۆژە یاساییانەی کە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە سەبارەت بە یاسای بودجە، کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەبەرچاو دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرمان سوڕماوە لە راگەیەندراوەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر نەوتی هەرێم، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم نوێنەرەکەمان تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەمواری یاسای بودجە، گرنگە حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەمواری یاسای بودجە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، گرنگی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، لەوانەش گەیاندنی داهاتە داراییەکان، چ نەوت بێت یان نانەوت، بە حکومەتی فیدراڵی، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا هاتووە و بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، پابەندبوون بەم ڕێکارانە هەنگاوێکی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بەم مەلەفە و بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان هەردوولا، حکومەتی فیدراڵیش هیوادارە ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بکات لە پەسەندکردنی هەموارکردنەکە بەگوێرەی دەقەکە، کە پەسەندکراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراق.

2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.