نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری کۆماری عێراق، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا، کارین کێلەر، جەختی لەسەر پێویستی بەستنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و سویسرا سەبارەت بە زانیارییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆریزم کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لە داڤۆس بەڕێوەچوو، سەردانی کۆشکی سویسرای لە کۆنگرێس کرد و لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدڕاسیۆنی سویسرا، خاتوو کارین کێلەر کۆبووەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، لە میانەی دیدارەکەدا، پەیوەندیی دۆستایەتی و هاریکاریی نێوان عێراق و سویسرا و ڕێگاکانی قوڵکردنەوەیان بۆ ئەوەی لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردەیی لەخۆ بگرێت، سەرۆکی کۆمار جەختی لە گرنگی کاراکردنەوەی کاری عێراقی- کردەوە.
هاوکات، لە ڕێگەی لێژنەیەکەوە لە نێوان عێراق و سویسرا و پێویستی ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە زانیارییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر واژۆکرا.
سەرۆک کۆمار، ستایشی هەوڵەکانی سویسرای کرد بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک شوێنەوار، جەختی لە گرنگی گرتنەبەری هەنگاو بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بلۆککراوی عێراق کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی هاوکاری لە بواری دەستپێشخەریی ئاشتی شین کرد کە لەلایەن دەزگای گەشەپێدان و هاوکاریی سویسرا لە ساڵی 2010 دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان کرا لەڕووی بەرزکردنەوەی هاریکاری نێودەوڵەتی لە هەموو بوارەکاندا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی کرا، وەک گرنگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی بەپێی بەیاننامەکە، جەخت لەسەر سەقامگیری جیهانی و ئاشتی کراوەتەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا بەخێرهاتنی بەشداری سەرۆک کۆماری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کرد و جەختی لە خواستی سویسرا کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای دوو وڵاتی دۆست بکات.