عێڕاق

سودانی یەکخستنی گروپە چەکدارەکان لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی پشتڕاست دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، کاردەکات بۆ یەکخستنی گروپە چەکدارەکان لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی لە عێراقدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "عێراق پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئیرادەی مانەوە و یەکێکە لە وڵاتە سەربەرزەکان و متمانە بەخۆبوونەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق ناتوانێت ملکەچی هیچ کەسێک بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "وێناکردنی وڵاتەکەمان وەک سەر بە هەر وڵاتێک ناتەبایە و لەگەڵ سیمای مێژوویی عێراقدا ناگونجێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتان سیمایەکی تایبەتی هەیە، ئەمڕۆ لەبەردەم قۆناغێکی نوێداین لە پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بەغدا کار بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی دامەزراوەیی سەقامگیر لەگەڵ واشنتۆن دەکات، ئەمریکاش وەک هاوبەشێکی سەرەکی بۆ عێراق دەمێنێتەوە، هەروەها ڕیاز هاوبەشێکی سەرەکییە لە هاوکێشە ئابوورییەکانی عێراقدا".

وتیشی، "پەیوەندی کارەبایی لەگەڵ سعودیە تەنها پڕۆژەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بەرەو گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری درێژخایەن، کە عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک 'نێوەندگیری کاریگەر' لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی ناوچەکەدا، و بەغدا بووەتە ناوەندێک بۆ گفتوگۆی هێمن کە ئامانجی پردکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنەکانە".

جەختی لەوەشکردەوە: "عێراق بە متمانەوە بەرەو چاکسازی دامەزراوەیی هەنگاو دەنێت".

ئەوەشی خستەڕوو کە "حکومەت کار بۆ یەکخستنی گروپە چەکدارەکان دەکات لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی، لەسەر پابەندبوون بە سیاسەتی کرانەوە و شەراکەتی ڕاستەقینە، بۆیە حکومەت سوورە لەسەر بنیاتنانی عێراقێکی نوێ لەسەر بنەمای خۆی".

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.