عێڕاق

سودانی و هاوتا بەریتانییەکەی 13 ڕێککەوتن بە بەهای 12.3ملیار پاوەند واژۆ دەکەن

نها نیوز – هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 13 ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی لەگەڵ کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن واژۆکرد.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە، " سێر کیر ستارمەر، سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراقی کرد". 

دەشڵێت، هەردوو سەرۆک وەزیران پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی دیدگای عێراقێکی ئاوەدان و سەروەر لەڕێگەی هاوبەشییەکی نوێوە کە تیشک دەخاتە سەر بازرگانی و وەبەرهێنان، قووڵکردنەوەی پەیوەندییە پەروەردەیی و کولتوورییەکان، و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئاسایش و کۆچ و گۆڕانی کەشوهەوا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سەرۆک وەزیران ڕێککەوتنێکی مێژوویی هاوبەشی و هاوکارییان واژۆکرد، کە ڕێککەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی، ئابووری و ستراتیژی لەسەر پاکێجێکی بازرگانی بە بەهای 12.3 ملیار پاوەند ڕێککەوتن کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییە گەشەسەندووەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان بەریتانیا و عێراق لە چەندین کەرتدا، کراوە لەوانە:

-بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان.

سودانی و ستارمەر، باسیان لە ئامانجێکی هاوبەش کرد کە بریتییە لە زیادکردنی خۆشگوزەرانی و پابەندبوونیان بە فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان عێراق و بەریتانیادا، بۆیە سەرۆک وەزیران پاکێجێکی بازرگانی و هەناردەکردنی بە بڕی 12.3 ملیار پاوەند ڕاگەیاند، کە زیاتر لە 10 هێندەی کۆی بازرگانی دوو قۆڵی نێوان بەریتانیا و عێراقە لە ساڵی ڕابردوودا، بۆیە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەی بە سەرکردایەتی بەریتانیا لە عێراق لە خۆدەگرێت:

● پاککردنەوەی مین: کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕاسپێردراون بۆ پاککردنەوەی کێڵگە کۆنەکانی مین لە سەرانسەری عێراق، بە گرێبەستێک بە بڕی 330 ملیۆن پاوەند.

● نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئاسمانی عێراق: شارەزایانی کەرتی تایبەتی بەریتانیا بە تێچووی 500 ملیۆن لیرە بنکەی ئاسمانی قەیارە عێراقی نۆژەن دەکەنەوە.

● پڕۆژەی ئاوی گشتگیر: کۆنسۆرتیۆمێکی بەریتانی سەرکردایەتی پڕۆژەیەکی گەورەی ژێرخانی ئاو دەکات کە بەهای تا 5.3 ملیار پاوەندی هەناردەی بەریتانیا دەبێت.

● پرۆژەی ئاوی بەسرە: کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕاسپێردرا بۆ دامەزراندنی ژێرخانی گەورە بۆ وێستگەکانی شووتی و پاککردنەوەی ئاو، دابینکردنی ئاوی پاک بۆ سێ ملیۆن عێراقی لە پارێزگای بەسرە بەهای ئەم پڕۆژەیە دەگاتە (3.3) ملیار لیرە هەناردەی بەریتانیا.

● بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لە نێوان عێراق و سعودیە: بەهای لانی کەم (1.2) ملیار لیرە.

● بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق: کۆمپانیای جی ئێی ڤێرنۆڤا بە بەهای (82) ملیۆن لیرە.

● تۆڕی 5G: کۆمپانیای ڤۆدافۆن دەستنیشانکراوە بۆ دیزاینکردنی تۆڕی نوێی 5G کە لەلایەن حکومەتەوە پلانی بۆ دانراوە لە پڕۆژەیەکدا کە بڕیارە بەهای (410) ملیۆن پاوەند بێت لە ماوەی بیست ساڵدا.

● پرۆژەی هێڵی ئاسنی عێراق: کۆمپانیایەکی بەریتانی دەست بە پرۆژەیەک دەکات بۆ درێژکردنەوەی هێڵی ئاسنی نوێ لە عێراق بە تێچووی (82) ملیۆن لیرە.

● قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی هیلا: گرێبەستی کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ دابینکردنی گیراوەی ئاوی پیس و پاککردنەوەی ئاو کە خزمەت بە سێ ملیۆن عێراقی دەکات، بە بەهای (260) ملیۆن لیرە لە هەناردەکردندا.

● پرۆژەی ئاوەڕۆی بەغدا: کۆمپانیایەکی بەریتانی گرێبەستی لەگەڵ کرا بۆ دابینکردنی چارەسەری بەڕێوەبردنی ئاو و پاککردنەوەی ئاوی پیس بۆ شارەوانی بەغدا بە بەهای (655) ملیۆن لیرە.

● دابینکردنی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بەریتانیا: 62 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کە لە بەریتانیا دروستکراون هەناردەی عێراق دەکرێن، کە لەلایەن UKEF ئاسانکاری بۆ دەکرێت بە بەهای (27.5) ملیۆن لیرە.

● دابینکردنی ئامێری پەیوەندی بێ وایەر: کۆمپانیاکانی بەریتانیا تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان بە بەهای (98) ملیۆن لیرە هەناردە دەکەن.

● تەکنەلۆجیای سنوورەکان: کۆمپانیاکانی بەریتانیا کەرەستەی ئاسایشی سنوورەکان بە بەهای 66.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "شانشینی یەکگرتوو پاڵپشتی لە کۆماری عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازییە درێژخایەنەکانی پێویست بۆ پەرەپێدانی ئابوورییەکەی، شانشینی یەکگرتوویش شارەزاییە داراییە جیهانییە پێشەنگەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پاڵپشتیکردنی سندوقی گەشەپێدانی عێراق، کە یەکەمین ستراتیژییە". سندوقی وەبەرهێنان لە عێراق، کە لەلایەن بەڕێز سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دامەزراوە.

-بەرگری و ئاسایش.

سودانی و ستارمەر، جەختیان لە پەیوەندییە ئەمنییە مێژووییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە سەرۆک وەزیران ئاماژەیان بەوەدا کە ساڵی 2025 زیاتر لە دە ساڵ بەسەر دەستپێکردنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تێدەپەڕێت هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانی لە گەیشتن بە شکستێکی مەیدانی.

-بابەتی کۆچبەری نایاسایی.

سودانی و ستارمەر، بەپێی بەیاننامەکە، پابەندن بە بەهێزکردنی هاوکارییە گرنگەکان لە بواری کۆچبەری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە دوو قۆڵییە لە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسای لە ڕێگەی چارەسەری ڕیشەیی، و ئەو کارە بەرچاوانەی کە حکومەتی عێراق سەرکردایەتی دەکات.

-فەرهەنگ و پەروەردە.

سودانی و ستارمەر، ئاماژەیان بە گرنگی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کولتووری کرد لە بنیاتنانی دەرفەتی هاوبەش و متمانە و لێکتێگەیشتنی یەکتر.

-ژن و ئاشتی و ئاسایش.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەریتانیا پابەندبوون بە قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لەسەر کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش.

-کەش و هەوا و ژینگە.

جەختیان لە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا و ژینگە کردەوە.

-هاوکاری وەرزشی.

هەردوو سەرۆک وەزیران جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی وەرزشی بۆ قازانجی هاوبەشی هەردوو وڵات کردەوە.

12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.