نها نیوز – هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە نها نیوزی ڕایگەیاند، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووومی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نها نیوزی ڕاگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووومی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی ئەم هەموارە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکرێت وەک؛
یەکەم - تەمەنی خانەنشینی ئاسایی دەبێت بە (63 ) ساڵ، واتە 3 ساڵ زیاتر دەبێت لە پێشوتر کە (60) ساڵ بو.
دووەم- ا- ئەوانەی خزمەتی زانکیۆیان هەیە ( هەڵگری نازناوی زانستی).
ب- پزیشکی بەنج و دادوەری و دورونی.
ج- راوێژکار و راوێژکاری یاریدەدەر لە ئەمجومەنی دەوڵەت.
د- فرۆکەوانەی مەدەنی.
ئەم چوار لایەنە تەمەنی خانەنشینیان لە (65 )ساڵ دەبێت واتە دەتوانن دوو ساڵ زیاتر بەردەوام بن لە خزمەت.
سێیەم- ئەوانەی یاسای فصل سیاسی دەیانگرێتەوە یاسای ژمارە (24) ساڵی 2005 ، و کەس و کاری پلە یەک و دووی شەهیدان.
کە یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (2) ساڵی 2016 و یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی یاسای ژمارە 35 سالێ 2013 دەیانگرێتەوە ئەوا ئەمانە تەمەنی خانەنشینیان لە (67) ساڵی دەبێت.