تەیف سامی: مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 مسۆگەرە
نها نیوز – هەواڵەکان
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستیکردەوە کە وەزیری دارایی، دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە ماوەی ساڵی 2025دا پشتڕاستکردەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "تەیف سامی وەزیری دارایی لە میانی میوانداریکردنیدا لەناو لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتڕاستی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران تا ساڵی 2025 مسۆگەرە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەیەکی لاوەکیمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ باجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2024-2025".
دەشڵێت: "لیژنەکە لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتوودا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات سەبارەت بە هەموارکردنەوەی مادەی 12/دووەم/بڕگەی جی لە یاسای بودجەی گشتی".
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران.
|