عێڕاق

هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشد ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبا دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی "دوورە لە راستییەوە و هەرگیز ئەوە روونادات".

سەید عەباس مووسەوی، نوێنەری ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق لە ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی میهر، هەواڵی راگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێڕاقی بە درۆ خستەوە.

ناوبراو زیاتری ئاشکراکرد "هەواڵی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوی حەشدی شەعبی لەلایەن میدیایەکی بەعسیەوە بڵاوبووەتەوە کە پاگەندەی ئەو میدیایە راست نییە. ئەو میدیایە جێگای بڕوا نییە و لە خزمەت پڕۆژەکانی ئەمریکایە"، نوێنەری نوجەبا جەختیشێکردەوە کە حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵنەوەشاوەتەوە و "ئەوەش روونادات".

مووسەوی ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێز سودانی سەرۆک وەزیران وتویەتی؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی کێشەیەک بۆ هێزە گرینگەکانی سەر دەسەڵاتن و ئێمە ئەبێ بۆ پاراستن و تۆکمە کردنەوەیان زیاتر هەوڵ بدەین".
 
2025-01-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.