عێڕاق

پاپای ڤاتیکان بانگهێشتی سودانی دەکات بۆ لوتکەی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵ

نها نیوز – هەواڵەکان

پاپا فرانسیس، "پاپای ڤاتیکان" بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهانی بۆ مافەکانی منداڵان.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن پاپا فرانسیس، "پاپای ڤاتیکان"ەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت، بانگهێشتی کردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهانی تایبەت بە مافەکانی منداڵان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوڕسمەکە لە مانگی شوباتی داهاتوودا ڕێکدەخرێت، بە بۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە "پەیوەندی نزیکی نێوان عێراق و ڤاتیکان کردووەتەوە و هەڵوێستە کردووە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ململانێکان و شەڕ و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش لە جیهاندا".

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.