عێڕاق

سەدر داوای سنووردارکردنی چەک دەکات بۆ "سوپا و هێزە ئەمنییەکان"

نها نیوز – هەواڵەکان

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، بانگەوازی "بۆدانانی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییەکان" نوێکردەوە، لە ڕۆژی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق لەدوای 100 ساڵ، ئەم بانگەوازە لە کات و بارودۆخێکی ناوازەدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، "پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان ئاراستەی سوپای نیشتمان و دیوارە بەرزەکەی دەکەین"، پیرۆزبایی لە سەرکردە و تاکەکان دەکات و هیوای "سەقامگیرییان بۆ خوازێ لە خۆشەویستی نیشتمان و گەل، و بۆ ئەوەی خودا کابوسی گەندەڵی و وابەستەیی لێیان دوور بخاتەوە".

دەشڵێت: "لێرەوە داواکاری سنووردارکردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییەکان نوێ دەکەینەوە. نەخێر و هەزار نەخێر بۆ دابەشکردنی چەکی بێ مۆڵەت و پێدانیان بە گروپەکان".

بانگەوازەکەی سەدر لە کاتێکی هەستیاردایە، هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆ بەردەوامەکان سەبارەت بە "هەڵوەشاندنەوەی کوتلەکان"، لەگەڵ چاوەڕوانی گۆڕانکاری لەم بوارەدا لەگەڵ چوونە ناوەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.

2025-01-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.