لە بەغدا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستی پێکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق، پارەدارکردنی مووچەی خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەکی 2025 ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستیكردووە بە پارەدارکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، جگە لە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئێستا مانگی 1ـی 2025، کە لە ڕێگەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە خەرج دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، خانەنشینەکان (مەدەنی و سەربازی) کە نامەی کورتیان پێدەگات دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان ئامێری ATM لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەی خانەنشینان و چاودێری بەتەواوەتی مسۆگەرە، وە هیچ کەمیی پارەی کاش نییە بۆ دابین کردنی مووچە.
|