عێڕاق

سودانی: لە چەند مانگی ڕابردوودا وڵاتەکەمان لەشەڕ ڕزگار کرد

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەستوەردان لە کاروباری سوریا ناکات، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەمان هەڵوێستی دووبارەکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی کانوونی دووەم، 2025، نوسینەگی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، حکومەتەکەی لەسەرەتای ڕووداوەکانی سووریاوە خۆی پاراستووە لە بوون بەتەڕەف  لە نێوان گروپەکان و ئەو بابەتەی بۆ سوورییەکان جێهێشتووە بۆ بڕیاردان لە چارە نووسی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت وڵاتەکەی ڕزگارکردووە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەوەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە کەسانێک هەن هەوڵیانداوە گۆڕانکارییەکان لە سووریا بەیەکەوە ببەستنەوە بۆ ئەوەی قسە لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بکەن، ئەمەش شتێکە کە جێگەی گفتوگۆ نییە.

لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا و دەستبەسەرداگرتنی کاروباری سووریا لەلایەن ئیدارەیەکی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع (سەرۆکی حەیعەت تەحریر شام)، عێراق خۆی بۆ پاراست و سنوورەکانی توندوتۆڵ کرد.

لە کۆتایدا کاریگەری نائارامییەکانی وڵاتانی دراوسێی لەسەر ئاسایشی عێراق ڕەتکردەوە، هەروەها نیگەرانی لە بەزاندنی سنوور لە لایەنی سوریاوە ڕەتکردەوە.

2025-01-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.