شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی سەخت عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
لە سبەینێوە شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەی سەخت زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە سبەی هەینیەوە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی سەخت زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، پێشبینی ئەوەشیکردووە لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
ئاماژەی بوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کاریگەری ئەو سەرمایە تاکو ئێوارەی رۆژی دووشەممە، بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
|