عێڕاق

ترەمپ لەسەر دۆخە ئاڵۆزەکە داوایەکی بەپەلە لە سوودانی دەکات

نها نیوز ـ هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، پێویستە چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر داواکەی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد "حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و گرووپە چەکدارییەکان رازیبوون هێرشەکانیان بوەستێنن".

مەشهەدانی ئاماژەی بەوەشدا، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوایەکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كردووە و دەڵێت "پێویستە چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت".

وتیشی "سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ دیمەشق ئیجابی بووە"، هاوکات ناوبراو هۆشداریشیدا لە درووستبوونی حکومەتی پشک پشکێنە لە سوریا هاوشێوەی عێراق.

پەیوەست بە دۆخی سوریاشەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "هۆشداریمان بە سوریا داوە لەبارەی پاراستنی مافی کەمینەکان و رێگەگرتن لە فراوانبوونی گرووپە چەکدارییەکان".
2024-12-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.