عێڕاق

مەشهەدانی ڕوونکردنەوە دەدات سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان

نها نیوز – هەواڵەکان 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ مەحمود مەشهەدانی سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە لەلایەن هەندێک لە دەزگا و کەناڵەکانەوە بانگەشەی بۆ کراوە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا و ڕاپۆرتیان کردووە سەبارەت بە لێدوانێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن لە عێراق دەڵێت، "ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم لێدوانانە نادروستن و ڕەتیان دەکەینەوە".

نووسینگەکە داوای لە میدیاکان کردووە لە پۆستەکاندا ورد بن و پشت بە داتا فەرمییەکان ببەستن و ئەوەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەم چوارچێوەیەدا ڕاپۆرتی دەکەن، پەخشیان دەکەن، یان لێکدەدەنەوە، هەڵەیە.

2024-12-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.